روانگەی سوری: لە دوو بۆردوماندا ١٨ عیراقی لە سوریا كوژران
کەژان
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٧
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە سوریا لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، لە دوو بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمان بۆ سەر سنوری سوریا و عیراق لە ناوچەی دێرەزوور و ئەبولكەمال ١٨ هاوڵاتی عیراقی كوژراون.
راشیگەیاند، ئەو هێرشانە لە ئاكامی ئەوەدێت كە پێشوتر گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لە سوریا بە فرۆكەی بێفرۆكەوان هێرشیانكردوە سەر سەربازگەی كۆنیكۆ لە دێرەزور كە هێزەكانی هاوپەیمان و ئەمریكای لێ دەمێنێتەوەو بەهۆیەوە چەند تەقیینەوەیەك لەو ناوچەیە روویداوە.