ئێران داوای كۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات
کەژان
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
٩
ئەمیر سەعید ئیرفانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی دەکات، کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ تاوتوێکردنی ئەو پێشھاتانەی کە ھاتونەتە پێش لەدوای کوژرانی حەسەن نەسروڵا.
راشیگەیاند، پێویستە ئەنجومەنەکە دەستبەجێ و بێ دواکەوتن بڕیاربدات بۆ وەستاندنی لەشەکرکێشیەکەی ئیسرائیل لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ئەگەرنا ناوچەکە بەرەو جەنگی سەرەتاسەری ھەنگاو دەنێت.