تورکیا دەستگیرکردنی ١٦ کەسی بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە چەک لە ئیزمیر راگەیاند
هادی
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٩
بەپێی میدیاکانی تورکیا، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئیزمیر ١٦ تۆمەتباری قاچاخچێتی چەک دەستبەسەر کراون، ژمارەیەک پارچە چەکیش دەستیبەسەردا گیراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ١١ کەس لە تۆمەتبارەکان رێکارەکانیان لە بنکەی پۆلیس تەواو بووە و رەوانەی دادگا کراون، چوار کەسیشیان بە مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادوەری ئازادکراون، یەکێکیش لە دەستگیرکراوەکان، بە تاوانی جۆراوجۆر سزای ھەشت ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.