جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەوەی ئەوان دەیکەن ھەموو فشارە دیپلۆماسییەکانە بۆ ئاگربەست، بەڵام پێناچێت ھیچ کەسێک توانای ڕاگرتنی ناتانیاھۆی ھەبێت نە لە غەززە و نە لە کەرتی ڕۆژئاوا.
بۆرێل پاڵپشتی دەستپێشخەریی فەرەنسا و ئەمریکای کرد بۆ ئاگربەستی ٢١ ڕۆژە لە لوبنان کە ئیسرائیل لە کاتی چڕکردنەوەی ھێرشەکانی بۆ سەر ئامانجەکانی حزبوڵا پشتگوێی خست.


ئاماژەی بەوەشکرد، ناتانیاھۆ ڕوون و ئاشکرایە کە ئیسرائیلییەکان ناوەستن تا حزبوڵا لەناوبچێت، ھەروەک چۆن لە شەڕی نزیکەی ساڵێک لە غەززە دژی حەماس دەستیپێکرد و ھۆشدریدا کە بەرەو بەرەو شەڕێکی درێژخایەن ھەنگاو دەنێن.
جەختی لەوەش کردەوە، ناکرێت ئەمریکا بە تەنھا پشتی پێ ببەسترێت لە بارەی ئاگربەست، چونکە چەندینجار ھەوڵیداوەو سەرکەوتوو نەبووە.