بلینکن بۆ ئیسرائیل: پەرەسەندنی ئاڵوزییەکانی لوبنان گەڕانەوەی ھاووڵاتیانی مەدەنی قورستر دەکات
کەژان
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١١
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بارەی رەوشی لوبنان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە لەگەڵ ڕۆن دێرمەر وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل کۆبووەتەوە و پێی رایگەیاندووە، پەرەسەندنی زیاتری ململانێکان لە لوبنان تەنھا دەبێتە ھۆی ئەوەی کە گەڕانەوەی خەڵکی مەدەنی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ھەردوو دیوی سنوورەکانەوە قورستر دەکات.
ھاوکات، ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان بلینکن و دێرمەر، تیشکخراوەتە سەر باسکردنی گرنگی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی ٢١ ڕۆژە لە سەرانسەری سنوری ئیسرائیل و لوبنان، کە پێشنیازێکی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبیە.
وتیشی، ھەر لەو دیدارەدا باس لە ھەوڵەکان کراوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە.