سوپای عێراق: لیژنەمان ناردووە بۆ کڕینی چەکی دژە فرۆکە لەچەند وڵاتێک
کوردسات نیوز
١٨ی ئازاری ٢٠٢٤
٧٧
یەحیا ڕەسوڵ بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە، عێراق گرێبەستی ڕادارە فەرەنسییەکانی ئیمزاکردووە و پاکێجێکیان بە دەستگەیشتووە، وەک خۆی دەڵێت، بەردەوامن لە تەواوکردنی سیستمی بەرگری لە ھەموو ئاستەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی عێراق، توانای چاودێریکردنی جوڵەی فڕۆکەکانی لەناو ئاسمانی عێراقدا ھەیە، ھاوکات لیژنە تەکنیکی و سەربازییەکان سەردانی ژمارەیەک وڵاتیان کردووە و ئۆفەریان پێشکەشکردووە بۆ گرێبەستی کڕینی چەکی دژە فڕۆکە.