نەتەوە یەکگرتووەکان: لەئێستادا ٢١٠ ھەزار کەس لە غەززە لە قورسترین قۆناغی برسێتیدان
کوردسات نیوز
١٨ی ئازاری ٢٠٢٤
١٧٣
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە فاو رایدەگەیەنێت، ٢١٠ ھەزار کەس لە باکوری کەرتی غەززە لە قۆناغی پێنجەمی برسێتیدان کە بەرزترین ئاستە و ئاماژەیە بۆ برسێتی کارەساتبار، لەگەڵئەوەشدا ٣٠٠ ھەزار کەس لەناو بۆردومان و رووبەڕووبوونەوەکاندا لە باکوری غەززە گیریانخواردووە.
ڕاپۆرتەکەی فاو ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرتاسەری غەززە رووبەڕووی ئاستێکی کارەساتباری برسێتی بوونەتەوە، بۆ یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەس بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە نزیکەی نیوەی دانیشتووان.
دەشڵێت، لەئێستادا برسێتی چاوەڕوانکراوە و نزیکە لە ناوچەکانی باکووری غەززە، پێشبینیشدەکرێت تا مانگی ئایاری داھاتوو بگاتە قۆناغێکی تاڕادەیەک سەرتاسەری و بگاتە ٧٠٪.