ترەمپ: پوتن لاوازیی بایدن لە بەرژوەندی سیاسەتەکانی خۆی بەکاردەھێنێت
کوردسات نیوز
١٠ی ئازاری ٢٠٢٤
١٠١
ترەمپ لە وتارێکیدا بۆ لایەنگرەکانی رایگەیاند، بۆیە پوتن باسی چەکی ئەتۆمی دەکات، چونکە دەزانێت کە سەرۆکی ئەمریکا لاوازە و بە ھەلێک قۆستوویەتیەوە بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی.
ترەمپ دووپاتیشیکردووەتەوە، ئەگەر خۆی سەرۆک بوایە ئەمریکییەکان لە ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتردا دەژیان.
پێشتر ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاندبوو، مۆسکۆ ئامادەیە کار لەگەڵ ھەر سەرۆکێکدا بکات کە گەلی ئەمریکا ھەڵیدەبژێرێت، بەڵام پێیانوایە کە بایدن باشترە، چونکە شارەزایی زیاترە و سیاسیەکی دێرینە.