١٠٠ پارێزەری ئوسترالی پشتگیریی رەوانەکردنی دۆسیەی سەرۆکوەزیران دەکەن بۆ دادگای لاھای
کوردسات نیوز
٥ی ئازاری ٢٠٢٤
١٨١
ئەو ١٠٠ پارێزەرە پێیانوایە ئەنتۆنی ئەلبانیز سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، ھاوبەشە لە تاوانی کۆمەڵکوژی لە غەززە بە راگرتنی ھاوکارییەکانی حکومەتی ئوسترالیا بۆ دەزگای فریاگوزاری ئونروا لە کەرتی غەززە بە بڕی شەش ملیۆن دۆلار.
ئەلبانی دەبێتە یەکەم سەرکردەی ڕۆژئاوا کە دەدرێتە دادگای لاھای لەسەر دۆسیەی غەززە، داواکاری رەوانەکردنەکەش لەسەر بنەمای ھەنگاوەکانی ئەلبانی و بەرپرسانی دیکەی ئوسترالیا بووە دژ بە کەرتی غەززە و پەنابەرانی فەلەستین لە کاتێکدا قەیرانێکی مرۆیی بەردەوام ھەیە.