رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای کۆبوونەوەی حکومەت بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەنقەرە بەردەوامدەبێت لە روبەڕوبوونەوەی نەیارەکانی و بە تەواوکردنی کارەکانی دابینکردنی ئاسایش لە سنورەکانیان لەگەڵ عێراق، گرفتە ئەمنییەکانیان بەشێوەیەکی ھەمیشەیی چارەسەردەکەن.

پەیوەست بە دۆخی ھەڵاوسانی ئابوری وڵاتەکەشی وتی، ھەوڵەکانیان زیاتر دەخەنەکار بۆ زاڵبوون بەسەر ھەڵئاوسان و بووژانەوەی ئابوری بە مەبەستی بەرزکردنەوەی دۆخی ئابووری کارمەندان و خانەنشینان.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوەشی خستەڕو، ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ٣١ی ئادار بەردەوامن و پێداگرن کە نمایشێکی دیموکراسی  نیشانی جیھان بدەن.