رۆیتەرز: دانوستانەکان بۆ بەستنی ئاگربەستی نوێ لە غەززە دەسپێدەکەنەوە
کوردسات نیوز
٢ی ئازاری ٢٠٢٤
١٣٩
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، سبەینێ دانوستانی ئاگربەستی غەززە لە قاھیرە بەڕێوەدەچێت بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتن و وەستاندنی شەڕ لەو ناوچەیەدا.
دەشڵێت، ئیسرائیل دوای دڵنیابوونەوە لە لیستی ناوی بارمتەکان کە لە ژیاندا ماون نوێنەری خۆی دەنێرێت بۆ دانوستانەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ئیسرائیل و حەماس ناڕەزاییەتیان لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانی قاھیرە دەرنەبڕیوە و ھەردوو رەزامەندن لە سەر راگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانیان.
ریاز مالیکی وەزیری دەرەوەی فەڵەستین رایگەیاند، دەسەڵاتی فەڵەستین گەشبینیە بەوەی پێش ھاتنی مانگی رەمەزان رێککەوتن بکرێت و ئەوان دەسەڵاتێکی شەرعیان ھەیە بۆ ئیدارەدانی غەززە دوای کۆتایی ھاتنی شەڕ.