ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر بۆردومانەکانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٣ی شوباتی ٢٠٢٤
٧٣٩
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی داھاتوو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر بۆردومانەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا کۆدەبێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای وڵاتی روسیا بەڕێوەدەچێت، لە کۆبوونەوەکەشدا بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لەناوچەکە تاوتوێ دەکرێت، کە ئەمریکا تۆمەتباریان دەکات بە ھێرشکردنە سەر ھێزەکانیان.
پێشتریش، روسیا وەکو یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوایکرد، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنەکە لەسەر بۆردومانەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بەڕێوەبچێت.