زیاتر لە ١١ پێگەی گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا بۆردومانکران
کوردسات نیوز
٢ی شوباتی ٢٠٢٤
٥١٣
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی ھەینی چەند پێگەیەکی چەکدارانی نزیک لە ئێران لە سوریا لە ھەردوو ناوچەی ئەبولکەمال و مەیادین بۆردومانکران و لە ئەنجامیشدا بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان شەش چەکدار کوژراون.
ئەشی خستوەتەڕوو، لەلایەکی دیکەشەوە بارەگای ھەردوو گروپی چەکداری فاتمی و زەینەبیە لە دەوروبەری دیمەشق بۆردومانکراون، ھاوکات سنورەکانی نزیک باشوری لوبنانیش بۆردومان کراون.
ھەرچەندە میدیاکانی سوریا دەڵێن، ھێرشەکان لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجام دراون، بەڵام لێپرسراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، ھێرشەکانی سوریا لەلایەن واشنتۆنەوە ئەنجامنەدراون.