حەفیزە ئەرکان، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیا رایگەیاند، ھەوڵ دەدرێت کەسایەتی تیرۆر بکرێت و چەند تۆمەتێکی ئاڕاستەکراوە لەبەرئەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە. 

بەپێی میدیاکانی تورکیا، کارمەندانی پێشوو و ئێستای بانکی ناوەندیی تورکیا رەخنەی توندیان لە کارەکانی  حەفیزە ئەرکان گرتووە و تۆمەتباریان کردووە بەوەی رێگەی داوە باوکی دەست بخاتە بڕیارەکانی بانکی ناوەندییەوە.

ھاوکات محەمەد شەمیشەک، وەزیری ئابوری تورکیا رایگەیاند، بڕیارەکەی حەفیزە کەسییە. 

حەفیزە ئەرکان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە وەکو یەکەمین ژن بۆ ئەو پۆستە راسپێردرا، دوای ئەوەی نرخی سودی بانکی لە ٨.٥٪ بۆ ٤٥٪ بەرزبوەوە.