کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا زانیاری لەبارەی سەردانەکەی پوتن بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات
کوردسات نیوز
٢ی شوباتی ٢٠٢٤
١٩٢
دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (کرملین) بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لەماوەیەکی نزیکی ئەم مانگەدا ڤلادمێر پوتن، سەرۆکی روسیا سەردانی تورکیا دەکات، لەو سەردانەشدا پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەگەڵ ھاوتا تورکییەکەیدا تاوتوێ دەکات.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئامانجێکی دیکەی سەردانەکە پوتن تایبەتە بە تاوتوێکردنی دۆخی ھەرێمی و بەتایبەت شەڕی ئۆکراین، ئەویش بەھۆی ئەوەی تورکیا بێلایەنانە مامەڵەی لەگەڵ ناکۆکییەکانی ئۆکراین و روسیا کردووە و گوێی بە فشاری وڵاتانی رۆژئاوا نەداوە، بۆ کەمکردنەوەی ھاوبەشی ئابوری و بازرگانی لەگەڵ مۆسکۆ.