ئەمریکا بەنیازی پێکھێنانی ھێزێکی پۆلیسە بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە لە دوای جەنگ
کوردسات نیوز
٢ی شوباتی ٢٠٢٤
٧٢٩
کەناڵەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە دەڵێت، بەرپرسانی ئەمریکا پێشنیازەکەیان لە سەردانەکانی دواییندا خستووەتەڕوو، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر نیشان نەداوە.
بەپێی پلانەکە، سوپای ئەمریکا مەشق بەو لایەنانە دەکات لە کەرتی غەززە بۆ پێکھێنانی ھێزێکی پۆلیس بۆ دوای جەنگ لەبری ھێزی چەکداری دیکە.
کەناڵەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەو لایەنانەی دەخرێنە نێو پلانەکەوە، بە بزووتنەوەی حەماسەوە نابەسترێنەوە و دانیشتووی کەرتی غەززە دەبن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی باڵای فەلەستین پێشنیارەکانیان بۆ ناوی ئەو لایەنانەی لە غەززە پێشکەش بە بەرپرسانی ئەمریکی کردووە کە دەتوانن ئەم ڕۆڵە بگێڕن، دەشڵێت: ئەو لایەنانەی کە ڕاھێنانیان پێدەکرێت کاردەکەن بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی ناوخۆیی.