ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەکەن
کوردسات نیوز
١ی شوباتی ٢٠٢٤
١٦٩
ماڵپەڕی"جویش ئینسایدەر"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ٦٢ ئیمزا کۆکراوەتەوە بۆ راگرتنی بازرگانییە نایاساییەکانی ئێران لە بواری نەوتدا و داوا لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر، بۆ راگرتنی ئەو بازرگانییەی ئێران و سەپاندنی سزا بەسەر ئەو دامەزراوانەی لەو بازرگانییەوە تێوەگلاون.
ئەوەشھاتووە، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش دەڵێن، ئێران بەو داھاتەی لە بازرگانی نایاسایی نەوت دەستیدەکەوێت، پاڵپشتی دارایی گروپە چەکدارەکان دەکات و ئەوەش گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر دەکات.
ھاوکات، ئاژانسی ئێران ئینتەرناشناڵ رایگەیاندووە، ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوایی لەئێستادا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەکەن.