دەزگای ھەڵبژاردنەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بڵاویکردەوە، رۆژی ٣ی شوبات ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و رۆژی ١٠ی شوباتیش دەزگای ھەڵبژاردنی پارتەکەیان کۆدەبێتەوە و کۆتا بڕیار لەسەر شێوازی بەشداربوونیان لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و بەتایبەت  شارەوانیی ئیستەنبوڵ ئاشکرا دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی چوار شەممە باشاک دەمیرتاش بە رەسمی داواکاری کاندیدبوونی بۆ سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ پێشکەشی دەم پارتی کرد.