روانگەی سوریا: ئێران داوای لە گرووپەکانی کردووە ھێرشەکانیان دژی ئەمریکا لە سوریا رابگرن
کوردسات نیوز
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٣٠
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سوپای پاسدارانی ئێران داوای لە گروپە چەکدارەکانی کردووە لە سوریا چالاکییە سەربازییەکانی دژی سەربازگەکانی ئەمریکا رابگرن، بە تایبەت لە دێرەزوور کە چەند سەربازگەیەکی ئەمریکی تێدایە .
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە عێراقیش کەتائیبی حزبوڵای عێراقی بریاریدا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ھێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا رابگرێت.
پێشتریش گروپی چەکداری کەتائیبی حزبوڵا لە عێراق ھێرشەکانی بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا راگرت.