ئێران: وەڵامی بەھێزمان بۆ ھەر ھێرشێک دەبێت کە بکرێتە سەر خاکەکەمان
شنیار
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬٣٦٤
ئاژانسی ھەواڵ ئێرنای رەسمی بڵاویکردەوە، دەستەی ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان رەتیکردۆتەوە کە تاران نامەی لەلایەن ئەمریکاوە پێگەیشتبێت و دووپاتیشکردووەتەوە کە ھەر ھێرشێک بۆ سەر خاک یاخود بەرژوەندی یاخود چاودێرەکانی ئێران، وەڵامی بەھێز و یەکلاکەرەوەی دەبێت، جەختیشکراوەتەوە لەوەی ھێرشکردنە سەر خاکی ئێران ، ھێڵی سورە .
ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویان کردەوە کە ئەمریکا لە رێی چەند نێوەندگیرێکەوە نامەی ئاراستەی ئێران کردووە و تێیدا ھۆشداری داوە لەوەی کە فراوانکردنی ململانێکانی خۆرھەڵاتی ناوەراست ، ھەڵوێستی توندی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە .