ئەمریکا داوای راگرتنی ھێرشە سەربازییەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات
هیوا
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٨٠١
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دوایین ھەڵوێستیدا جارێکی دیکە نیگەرانی خۆی لەبارەی بەردەوامی ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان راگەیاند، ئەوەشی خستوەتەڕو، ھێرشە سەربازییەکانی سەر باکوری سوریا کاریگەری لەسەر ژیانی ھاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی خزمەتگوزارییەکان دەبێت.
باسی لەوەشکردوە، واشنتۆن پێداگرە لەسەر راگرتنی ھەموو جۆرە ھێرش و گرژییەک لە باکور و رۆژھەڵاتی سوریا و داواش لە ھەموو لایەنە ناکۆکەکان دەکات ھەوڵی پاراستنی ئارامی بدەن و کاریش بۆ چارەسەری سیاسییانەی کێشەکان بکەن.