لە تاران ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی گاندی کەوتەوە
کوردسات نیوز
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٨٥
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەھۆی ئاگرەکەوە بەشی رۆژھەڵاتی نەخۆشخانەکە بە تەواوی سووتاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاگرەکە دوای زیاتر لە سەعاتێک لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی تارانەوە کۆنترۆڵکراوە و تائێستا زیانەکان نادیارە.راشیگەیاند، ئەو بەشەی نەخۆشخانەکە کە گڕیگرتووە لە نۆژەنکردنەوەدا بووە و تائێستا ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەش دیار نییە.
ھاوکات، سەعید کەریمی، جێگری بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، تەواوی نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکە بۆ پێنج نەخۆشخانەی دیکەی تایبەت گواستراونەتەوە و سەلامەتن، وتیشی، ڕووداوەکە جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی دیکەی لێنەکەوتووەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.