بایدن: دیموکراسیەت و ئازادییە تاکەکەسیەکان لە ئەمریکا لە مەترسیدان
شنیار
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٦٣
بایدن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ڕوون و ئاشکرایە کە ترەمپ دەبێتە کاندیدی رەسمی کۆمارییەکان، بۆیە پەیامم بۆ ئەمریکا ئەوەیە کە دیموکراسی و ئازادی و تاکەکەسی و ئابوریمان، لە مەترسیدان.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی سێ شەممە ھەردوو حزبی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لە ویلایەتی نیو ھامشیر ھەڵبژاردنی سەرەتاییان بۆ کاندیدەکانیان ئەنجامدا و بەپێی ئەنجامەکانیش ، لە کۆمارییەکان ترەمپ سەرکەوت بەسەر نیکی ھەیلی رکابەری و لە دیموکراتەکانیش جۆ بایدن سەرکەوت بەسەر دوو رکابەریدا .