کۆریای باکور چەند موشەکێکی کروزی بە ئاڕاستەی دەریای زەرد ھەڵدا
شنیار
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٥٣
دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی کۆریای باشور لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ کۆریای باکوری چەند موشەکێکی کروزی بە ئاراستەی دەریای زەرد ھەڵداوە و لە ئێستادا دەزگای ھەواڵگری کۆریای باشور لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لێکۆڵینەوەکانییان لەوبارەیەوە دەستپێکردوە .
ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر کۆریای باکور لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە سزای بەسەردا سەپێندرا بەھۆی ئەو تاقیکردنەوە موشەکی و ئەتۆمیانەی ئەنجامی دەدات.