ئەفریقای باشوور لە دادگای دادی نێودەوڵەتی سکاڵای دژی ئیسرائیل تۆمار کرد
کوردسات نیوز
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٩٧
ئەفریقای باشوور لەو داوایەدا کە ٨٤ لاپەڕە لەخۆدەگرێت، ئاماژەی بەوە کردووە کە کردەوەکانی ئیسرائیل و کوشتنی فەڵەستینییەکان لە پۆلێنی جێنۆسایدن.
ھەروەھا لە داواکارییەکەدا ھاتووە کە ئیسرائیل "نەیتوانیوە ڕێگری لە جینۆساید و لێپێچینەوە لە ھاندانی ڕاستەوخۆ و ئاشکرا بۆ جینۆساید بکات".
بڕیارە لە ١١ و ١٢ی ئەم مانگەدا دادگای دادی نێودەوڵەتی یەکەم دانیشتنی خۆی سەبارەت بە سکاڵاکە ئەنجامبدات، ئەفریقای باشوور دەیەوێت دادگای نێودەوڵەتی بەپەلە فەرمان بە ئیسرائیل بکات ھێرشە سەربازییەکانی لە غەززە بوەستێنێت.
پەیماننامەی جێنۆساید ھەموو دەوڵەتانی ئیمزاکار نەک تەنھا پابەند دەکات کە جێنۆساید ئەنجام نەدەن، بەڵکو پێشگرتن و سزادانیشی بۆ دیاریکردوون.