بایدن: کۆماری و دیموکراتەکان رێککەوتوون لەسەر پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢٤
کوردسات نیوز
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٧٠
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، نوێنەرانی ھەردوو پارتی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان لە کۆنگرێس ناکۆکییەکانیان چارەسەر کردووە و رێککەوتوون لەسەر تێپەڕاندن و پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ لەماوەیەکی کەمی داھاتوودا، کە رێگر دەبێت لە داخستنی حکومەتی فیدراڵی و سەرجەم داواکارییەکانی کۆشکی سپیش لەخۆدەگرێت.
مایک جۆنسۆن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش رایگەیاندووە، رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٤ی ئەمریکا کراوە کە بڕی ٥.٥٩٠ ترلیۆن دۆلارە و ٨٨٦ ملیار دۆلاری بۆ خەرجی بەرگری و ٧٠٤ ملیار دۆلاری تریش بۆ خەرجییەکانی تر تەرخان دەکرێت.