میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، بەپێی راپرسییەک کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئیسرائیل بەشدارییان تێدا کردووە، زیاتر لە ٦٤٪یان رازی نین لە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان لەچۆنێتی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی شەڕ و پێیان وایە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە ئەوەندەی زیانی بە خەڵکی مەدەنی و بێتاوان گەیاندووە، تائێستا ھیچ زیانێکی ئەوتۆی بە ئامانجە سەرەکییەکە نەگەیاندووە کە بزووتنەوەی حەماسە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی راپرسییەکە چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بکرێت، پارتی لیکۆد بە سەرۆکایەتی ناتانیاھۆ تووشی شکستێکی گەورە دەبێت و لە بەرامبەریشدا پارتی سەربازگەی دەوڵەت بە سەرۆکایەتی بینی گانتس سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەھێنێت و دەبێتە خاوەنی ٣٣ کورسی، لەکاتێکدا لە ھەڵبژاردنی رابردوودا ١٢ کورسی بەدەستھێنابوو.