ئێران چەند کەسێکی بە تۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەکانی کرمان دەستگیرکرد
ئاکام
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٣١
ئەحمەد وەحدی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، چەند کەسێک کە پەیوەندییان بە کارە تیرۆرستییەکەی کرمانەوە ھەبووە دەستگیرکراون و دەزگا ھەواڵگری و ئەمنییەکان چەند بەڵگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە لەبارەی ئەنجامدەرانی ئەو رووداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگا ھەواڵگری و ئەمنییەکان و لایەنە یاسایی و تایبەتمەندەکان ئەو پلانەی بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی بکەرانی تەقینەوەکە دانراوە جێبەجێی دەکەن.
دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە سەرجەم ئەو کەسانەی دەستییان لەو کارەدا ھەیە دەستگیردەکرێن و زانیاری تەواو لای دەزگا ھەواڵگرییەکان بەردەستە.