نەتەوە یەکگرتووەکان: دانیشتووانی غەززە روبەڕوی بڕسێتی کارەساتبار دەبنەوە
کەژان
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٨٥
تۆماس وایت، بەڕێوبەری دەزگای فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین رایگەیاند، کەرتی غەززە بەدەست برسێتی کارەساتبارەوە دەناڵێنن و ٤٠% دانیشتوانی غەززە مەترسی برسێتییان لەسەرە، ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵکی غەززە بۆ مانەوە رۆژانە دەجەنگن.
راشیگەیاند، دانیشتوانی کەرتی غەززە دەچنە مانگی سێیەمی شەڕەوە، کاولکاری زیاتر چاوەڕێیان دەکات لە ئێستادا نزیکەی ٧٠%ی باڵەخانەکانی غەززە زیانیان بەرکەوتووە یان بە تەواوی وێران بوون.