ھەزاران ئیسرائیلی دژی ناتانیاھۆ گردبوونەوە و داوای دوورخستنەوەیان کرد
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٩٩٥
بنیامین ناتانیاھۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل ئامادەیە بۆ جەنگێکی ئاڵۆز و پێویستیان بە کاتە بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکانیان، ھەروەھا بەڵێنیشیدا، سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان لە دەستی حەماس رزگار بکات.
ناتانیاھۆ وتیشی، جەنگەکە بۆ چەندین مانگی تر درێژە دەکێشێت، تاکو سەرجەم بارمتەکان ئازاد دەکەن و حەماس لەناودەبەن و سەرکردەکانیان دەکوژن.
ھاوکات شەوی رابردوو، ھەزاران کەس لە شاری تەلئەبیب کە بەشێکیان کەسوکاری بارمتەکان بوون، چوونە بەردەم ماڵەکەی بنیامین ناتانیاھۆ و داوایان کرد، لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووربخرێتەوە و داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختەشیان کرد.