ئیسماعیل قائانی رەفتارەکانی ئەمریکا لە عێراق بە ناعەقڵانی ناودەبات و دەڵێت ئەگەر ئەمریکا لەو رەفتارانەی بەردەوام بێت، مقاوەمەی عێراقی  بەشێوەیەکی جیاوازتر وەڵامی دەداتەوە.

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە ساڵیادی کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەکرد، ئێران دەستینەبووە لە ھێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس بۆسەر ئیسرائیل و ئەو ھێرشە بڕیاری خودی فەڵەستینییەکان بووە، جەختیش دەکاتەوە کە ھەوڵەکانی ئیسرئیل بۆ تێوەگلاندانی تاران لەو شەڕەدا بێ ئەنجامدەبن.

وتیشی، ئەگەر ئەمریکا لە رەفتارە "ناعەقڵانییەکانی لە عێراق بەردەوام بێت"، مقاوەمەی عێراقی تێبینیەکان وەلا دەنێت و بەڕێگەیەکی جیاوازتر وەڵامی واشنتۆن دەداتەوە.