نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە ئیسرائیل دەکات کوشتنی بە ئەنقەست لە کەناری رۆژئاوا رابگرێت
یەحیا
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٣٤
لە راپۆرتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداری دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت، سنورێک بۆ کوشتنی نایاسایی و توندوتیژی دژ بە دانیشتوانی رەسەنی کەناری رۆژئاوا دابنێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، دۆخی مرۆیی لە ناوچەکە دوای شەڕی حەماس و فەڵەستین بەرەو داڕمان چووە و پێشتر ھاوشێوەی نەبووە.
لە راپۆرتەکەدا داوا لە ئیسرائیل دەکات، دوور بکەوێتەوە لە ئامرازەکانی توندوتیژی دەرھەق بە دانیشتوانی رەسەنی کەناری رۆژئاواو ناچار بە کۆچکردنی زۆرەملێیان نەکات.
بەپێی راپۆرتەکە، دۆخی مافی مرۆڤ لە کەناری رۆژئاواو رۆژھەڵاتی قودس پێشێل دەکرێت لەلایەن نەژادپەرستە ئیسرائیلیەکان و سوپای ئەو وڵاتەوە.