سوپاسالاری ئیسرائیل: شەڕی غەززە چەند مانگێکی دیکەش بەردەوام دەبێت
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢١٤
ھێرزی ھالێڤی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەشکرد، ئامانجەکانی شەڕی غەززە و لەناوبردنی یەکجاری حەماس بەئاسانی بەدەستناھێندرێن، بۆیە لە چەند مانگی داھاتوودا شەڕ بەردەوام دەبێت، ھەموو رێکارێکیش بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شەڕ دەگرنەبەر.
وتیشی، لە راگەیاندنی کۆتاییھێنان بە بوونی حەماس لە باکوری غەززە نزیک بوونەتەوە و لەم کاتەشدا سەرنجیان لەسەر لەناوبردنی ئەو رێکخراوەیە لە باشوری کەرتی غەززە و بەتایبەت شاری خان یونس و کەمپی ئاوارەکان.