ژاپۆن سزای دارایی بەسەر سێ لێپرسراوی بزووتنەوەی حەماسدا دەسەپێنێت
لاڤە
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٤٢
یوشیماسا ھایاشی، گەورە ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی سزا بەسەر مامەڵە داراییەکانی سێ گەورە ئەندام و لێپرسراوی بزووتنەوەی حەماسدا دەسەپێنێت و سامانەکانیان بلۆک دەکات، چونکە پەیوەندییان بە ھێرشەکەی رۆژی حەوتی ئۆکتۆبەرەوە ھەیە بۆ سەر ئیسرائیل و رێگەیان پێنادەن پارەکانیان بۆ ھێرشەکانیان و پیلانگێڕی خەرج بکەن.
ھەر لەم مانگەشدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا و بەریتانیا بۆ چوارەمین جار سزایان بەسەر ھەشت کەسدا لە تورکیا و ناوچەکانی دیکە سەپاندووە، کە پەیوەندییان بە بزووتنەوەی حەماسەوە ھەیە.