ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركکۆماری تورکیا سەبارەت بە چڕکردنەوەی ھێرشەکان لە دەرەوەی سنوری وڵاتەکەی بە تایبەتیش لە عێراق و سوریا رایگەیاند، با ھەموو کەس لەوە دڵنیا بێت ھەتا مەترسی ھێرش لە دژی تورکیا ھەبێت، ئەوا  لە پاراستنی داھاتوویان بەردەوام دەبن.

ڕاشیگەیاند، ھەرگیز ڕێگە نادەن دەرفەتەکانی دیموکراسی لە تورکیا بقۆزرێتەوە و سوورن لەسەر ئەوەی کە بە یاسایی و سیاسییەوە ڕووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە دیموکراسیەتی تورکیا دەکەنە ژێر پرسیارەوە.