رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل ئاشکرا دەکات
کەژان
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١١٦
رۆژنامەی "یادیۆت ئەھرەنۆت"ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئەمریکا پردێکی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی چەک بۆ ئیسرائیل کردەوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە دابینکردنی گولەی تۆپھاوێژ و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و پێداویستی سەرەکی جەنگی بۆ سەربازە ئیسرائیلییەکان.
سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا ناو بەناو رایدەگەیەنێت کە ھەوڵی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ لە غەززە دەدات، بەڵام تا ئێستا ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل بەردەوامە.
وەزارەت دارایی ئیسرائیلیش رایگەیاند، سەرەڕای ھاوکاریەکانی ئەمریکا، تێچوی شەڕی غەززە تا ئێستا گەیشتۆتە نزیکەی ١٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی.