نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆمەڵکوژی لە غەززە بە مۆڵەتی جیھان ئەنجامدەدەرێت
کوردسات نیوز
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٧٦
فرانچێسکا ئەلبنیز نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فەڵەستین ڕایگەیاند، کۆمەڵکوژی منداڵان لە غەززە لەلایەن بەکرێگیراوە بیانیەکانەوە ئەنجامدەدرێت، بەڵام ھیچ کەسێک ئەو بەکرێگیراوانە بە تیرۆر لەقەڵەم نادات.
بەپێی دوایین ئامار لە ھەشتاھەمین رۆژی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوانی مەدەنی بۆ زیاتر لە ٢٠ ھەزار و ٦٧٤ کەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٥٥ ھەزار کەس.