ئەمریکا پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی دژی حوسییەکان لە دەریای سور راگەیاند
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢١٤
لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا، پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بە بەشداری ١٠ وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھێرشی حوسییەکان لە دەریای سوور لەژێر ناوی "دەستپێشخەریی ئاسایشی فرەنەتەوەیی" ڕاگەیاند، کە لەنێویاندا وڵاتێکی عەرەبی ھەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو وڵاتانەی کە ئازادی کەشتیوانیان دەوێت دەبێت بچنە ناو ھاوپەیمانیەکەوە و رووبەرووی ئەو ئاڵنگاریانە بیبنەوە کە حوسیەکان لەو ناوچەیە دروستیانکردووە.
ئۆستین راشیگەیاند، ئەو وڵاتانەی بەشداری ئەو ھاوپەیمانیەی کردوە بریتین لە بەریتانیا، بەحرەین، کەنەدا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ھۆڵەندا، نەرویژ، سیشێل و ئیسپانیا.