وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل و بەحرەین و قەتەر دەکات
ئایار
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٦٢٥
لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەردانی ھەریەکە لە ئیسرائیل و بەحرەین و قەتەر دەکات، بۆ جەختکردنەوە لە پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمایەتی، ھەروەھا بۆ کارکردن لەگەڵ ھاوبەش و ھاوپەیمانانەکانیان بۆ بەھێزکردنی توانا بەرگرییەکانیان.
سەردانەکەی لوید ئۆستن، دووەمین سەردانیەتی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەدوای رووداوەکانی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ و دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان حەماس و ئیسرائیل.