بەھۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان ٦١ کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا خنکان
ئاکام
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٦٥٧
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، بەلەمەکە ٨٦ کەسی ھەڵگرتوە و لە شاری زوارەی لیبیاوە بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا ڕێکەوتوون، بەڵام دواتر بەلەمەکەیان گرفتی بۆ دروست بووە و نقوم بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، توانراوە تەنیا ٢٥ کەس رزگار بکرێن و ٦١ کۆچبەریان خنکاون کە خەڵکی نێجیریا و گامبیا و چەند وڵاتێکی تری ئەفریقین و ئەوانەشی رزگارکران دۆخی تەندروستییان زۆر باشە.
فلاڤیۆ دی جیاکۆمۆ، وتەبێژی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لەمساڵدا زیاتر لە دوو ھەزار و ٢٥٠ کۆچبەر لە دەریای سپی ناوەڕاست خنکاون و نیگەرانن لە زیادبونی ژمارەی خنکانی کۆچبەران.