ئیسرائیل داوا لە میسر دەکات نێوەندگیری بۆ دانووستانی تر لەگەڵ حەماس بکات
هەژار
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٠٦
میدیاکانی میسر لە زاری چەند لێپرسراوێکی باڵای وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردووەتەوە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بە رەسمی داوایان لە بەرپرسانی میسر کردووە ھەوڵەکانیان بە مەبەستی نێوەندگیری بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانیان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس دەستپێبکەن بۆئەوەی بگەنە رێککەوتن لەبارەی ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و ئەگەر پێویستیش بکات ئاگربەستێکی دیکەی مرۆیی بۆ چەند رۆژێک رادەگەیەنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەسەڵاتدارانی میسر بەڵێنیان بە ئیسرائیل داوە داواکارییەکەیان جێبەجێ بکەن و ھەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێبکەن، بەڵام دڵنیاییان نەداوە دەتوانن بزوتنەوەی حەماس بە راگەیاندنی ئاگربەست رازی بکەن یاخود نا.