روسیا بەرپرسی ھەواڵگری سەربازی ئۆکراین دەخاتە ناو لیستی داواکراوەکانی وڵاتەکەیەوە
کوردسات نیوز
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٠٧
وەزارەتی ناوخۆی ڕوسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، حکومەتەکەی " کیریل بودانۆڤ" سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری سەربازی ئۆکراینی خستە ناو لیستی داواکراوەکانییەوە لە وڵاتەکەی، وتیشی بەپێی ماددەیەکی یاسای کە تایبەتە بە تاوانی جەنگ سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری سەربازی ئۆکراینی خستە نێو لیستی داواکراوەکانییەوە.
پێشوتر، ئاژانسی ھەواڵی سپۆتنیکی ڕوسی بڵاوکردبۆیەوە کە بودانۆڤ پێشتر داوای "کوشتنی ھەر ھاوڵاتیانی ڕوسیای لە ھەر شوێنێکی جیھان" کردبوو، تا ئەو کاتەی وڵاتەکەی سەرکەوتن بەدەستدەھێنێت.