زیاتر لە ٥٠٠ یاداشت بۆ سەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی ھەدەپ تۆمارکراوە
کوردسات نیوز
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٨٥
ژمارەی ئەو یاداشتانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا بە مەبەستی سەندنەوەی پارێزبەندی پەرلەمانتاران ئاڕاستەی لیژنەی ھاوبەشی دەستور و دادی کردووە، گەیشتوەتە ٧٣٣ یاداشت، لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٥١٢ یاداشتییان لە دژی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان"ھەدەپ" تۆمارکراون، پەرلەمانتارانی "ھەدەپ"یش بە "ئەندامبوون لە رێکخراو" و "بانگەشە بۆ رێکخراو"تۆمەتبار کراون.
بەپێی زانیاریەکان ساڵیحە ئایدەنیز پەرلەمانتاری"ھەدەپ" زۆرترین یاداشت لە دژی بەرزکراوەتەوە کە ٩٧ جار داوای ھەڵگرتنی پارێزبەندی لە دژی تۆمارکراوە.