ھەنگاو: لەئەمساڵدا نزیکەی ٤٤ خوێندکاری زانکۆ لە ئێران دەستگیرکراون
کوردسات نیوز
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢١٦
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، نزیکەی ٤٤ خوێنکاری زانکۆ لە شارەکانی ئێران لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و سزای بەندکردن و لێدانی قامچیش بۆ ٣٥ خوێندکار ئامادەکراوە و بە دەیان خوێندکاری دیکەش لە زانکۆ دوورخراوەنەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەنێوان ئەو خوێندکارانەی دەستگیرکراون، ٢١ خوێندکاریان کوردن و شەشیان خوێندکاری تورکن.