کوڕەکەی بایدن نۆ تۆمەتی ئاڕاستەکراوە و پێدەچێت ١٧ ساڵ زیندانی بکرێت
کوردسات نیوز
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٩٤
وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی لە لۆس ئەنجلوس، ھەنتەر بایدنی کوڕی سەرۆکی ئەمریکای تۆمەتبار کردووە بە خۆدزینەوە لە باج لە ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩ و بڕەکەشی یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەنتەر بایدن بە نۆ تۆمەت تۆمەتبارکراوە و لە حاڵەتی ساغبونەوەی تۆمەتەکان، رووبەڕووی سزای ١٧ ساڵ زیندانی دەبێتەوە و خۆدزینەوە لە باج دووەمین گەورەترین کەیسە لەسەری.
ھەنتەر بادین دەبێتە یەکەم کوڕی سەرۆکی ئەمریکا کە دادگای بکرێت و لە ساڵی ٢٠١٨ش تۆمەتبار کرا بە کڕینی چەک و پێدانی زانیاری ھەڵە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.