پەرلەمانی دانیمارک سوتاندنی قورئان و کتێبە ئاینییەکانی دیکەی قەدەغەکرد
هیوا
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٦٣
پەرلەمانی دانیمارک دوای سێ مانگ لە گفتوگۆ و چەندجارێک ھەموارکردنەوەی، دواجار لەکۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەدا بە دەنگی ٩٤ بەڵێ بەرامبەر بە ٧٧ دەنگی نەخێر، یاسای قەدەغەی سوتاندنی قورئان و کتێبە ئاینییەکانی تری پەسەندکرد کە لە جیھاندا شوێنکەوتووی زۆریان ھەیە.
بەگوێرەی یاساکە ھەرکەسێک قورئان و کتێبی تری ئاینیی بسوتێنێت سزای دارایی دەدرێت یان بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادەدرێت.
ھاوینی ئەمساڵ بەھۆی رێگدانیان بە سوتاندنی قورئان، سوید و دانیمارک رووبەڕووی خۆپیشاندان و ناڕەزایی فراوان لە وڵاتانی ئیسلامی بوونەوە و لەوکاتەشەوە رێکاری توندییان بۆ رێگری لە دووبارەبوونەوەی روداوی ھاوشێوە گرتووەتەبەر.