راپۆرتێک سەبارەت بە تاوانەکانی داعش لە عێراق پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش کرا
لاڤە
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢١١
کریستیان ریچەر یانزەھەمین راپۆرتی سەبارەت بە تاوانەکانی داعش لە عێراق بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی خستەڕوو، تیایدا رایگەیاندووە، لە ماوەی ئەو ساڵەی ئەرکەکەیان درێژکراوەتەوە، گرنگی دەدەن بە تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانیان و دەستکەوتنی بەڵگەی زیاتر لەسەر تاوانەکانی داعش.
وتیشی، نابێت رزگاربووانی ژێر دەستی داعش لە عێراق بێ ھیوا بکرێن، لە ماوەی کارکردنیشیاندا چەندین سەرچاوەی جیاواز کۆکراوەتەوە و چەندین کەیس و راپۆرتیان سەبارەت بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن داعشەوە پێشکەش کردووە.