حوسییەکانی یەمەن لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەوان لە گەروی بابول مەندەب ھێرشیانکردووەتەسەر دوو کەشتی ئیسرائیلی، ئەوەش بەھۆی بەردەوامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، کەشتی یەکەم بە موشەکی دەریایی و کەشتی دووەمیش بە درۆن ھێرشی کراوەتەسەر.

پێشتریش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو راپۆرتانەیە کە باس لەوە دەکەن لە دەریای سور ھێرشکراوەتەسەر کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی و ژمارەیەک کەشتی بازرگانی.