محەمەد باقری سوپاسالاری ئێران لە بەغداد بە جیا لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی و وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستاش ھەندێک جوڵەی گروپە چەکدارییەکان لەسەر سنوری وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق ھەیە و تاران داوا دەکات بەغداد لەگرتنەبەری رێکارەکان بەردەوام بێت و ئەو گروپانەش بەتەواوی لە چەک دابماڵێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، دەبێت ھێزی پاسەوانی سنوری عێراق و ئێران بۆ پاراستنی سنورەکان پێکەوە کاربکەن و ١٥٠٠ کیلۆمەتری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵاتیش دەبێت سنورێک بێت بۆ دۆستایەتی و بازرگانی و گەشتیاری نەک ھەڕەشە.