د.لەتیف رەشید: عێراق رێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی وزەی پاک
کوردسات نیوز
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٣٢٠
د.لەتیف رەشید لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوھەوا لە دوبەی رایگەیاند، باوەڕی تەواویان ھەیە دەرئەنجامەکانی ئەو کۆنفرانسە گشتگیر و ھاوسەنگ و یەکسان دەبێت بۆ ھەموو وڵاتان.
وتیشی، عیراق و وڵاتانی دراوسێی لە کەنداو لە ھێڵی پێشەوەن بۆ روبەڕوبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا. باسی لەوەشکرد، لەئێستادا بەدەست بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، زریانی خۆڵبارین، کەمی ئاوەوە دەناڵێنن و ھیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە بەشداریکردنی پێکەوەیی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا.